تەکنیکاری کارەبا (کارگەی قیر و دروستکردنی بەرمیل)

Sulaymaniyah, Sulaymaniyah, Iraq
15 hours ago
Welcome to our platform, a premier web and mobile app designed to bring talented individuals and companies together. Our platform serves as a marketplace for a wide range of services, including job postings, education and training, freelance opportunities, business events, commercial spaces, cons... View More
Job Type Full Time/ Fixed Term
Career Level Mid/ Senior Level
Expiry Date Feb 18, 2026
No of Hiring 1
Experience 1 to 3 years

Job Description

تەکنیکاری کارەبا (کارگەی قیر و دروستکردنی بەرمیل) تەکنیکاری کارەبا:- صیانە بەشی چاککردنەوە ناونیشان : عەربەت – سلێمانی پوختەی ڕۆڵەکە ئامانجی سەرەکی ئەم ڕۆڵە دڵنیابوونە لە بەردەوامی کارکردنی سیستەمە کارەباییەکان، بە مەرجی سەرەکی هەبوونی شارەزایی لە ئامێرەکانی دروستکردنی بەرمیل کە پێکدێن لە ئامێری بڕین، ئامێرەکانی لەحیمکردن، پرێسەکان، و کۆمپرێسەرەکان و هتد.. ____________________________________ ئەرک و بەرپرسیارێتییە سەرەکییەکان ١ - چاککردنەوەی هێڵی دروستکردنی بەرمیل • ئامێرەکانی بڕین (Cutting Machines): ئەنجامدانی چاککردنەوەی کارەبایی بۆ ئامێرەکانی بڕین. چاککردنەوەی بازنە کۆنترۆڵەکان، سویچەکان (Limit switches)، و مۆتۆرەکانیان. • ئامێرەکانی لەحیمی سەرەکی (Welders): چاککردنەوەی ئامێری لەحیمی درێژایی ئۆتۆماتیکی. دەستنیشانکردنی کێشەکان لە محەویلەی لەحیم، ویلەکانی مس (Copper electrodes)، و کۆنترۆڵکردنی خێرایی (VFD) بۆ دڵنیابوون لە کوالێتی لەحیمەکە. • ئامێرەکانی لەحیمی خاڵ (Spot Welders): چاککردنەوە و عەیارکردنی یەکەکانی لەحیمی خاڵ. چاککردنەوەی تایمەری لەحیم، سۆلینۆیدی هەوا (Pneumatic solenoids)، و کۆنتاکتەرەکان. • پرێسەکان (هایدرۆلیک و میکانیکی): چاککردنەوەی بۆردی کۆنترۆڵی کارەباییو پایدەری پرێسەکان (Foot pedals) کە بۆ تایمدانی بەرمیل بەکاردێن. • کۆمپرێسەرەکان (Compressors): دڵنیابوون لە کارکردنی کۆمپرێسەرە. چاککردنەوەی ستارتەری (Star-delta)، سویچەکانی پەستان (Pressure switche) ٢. کارە گشتییەکانی کارەبای کارگەی قیر • چاککردنەوەی سیستەمی کارەبایی تانکییەکانی قیر، حاسەی هیتەرەکان (Heating elements)، و وێستگەکانی پەمپ. • پشکنین و چاککردنەوەی مۆتۆرە گەورەکان، سۆفت ستارتەر (Soft starters)، و VFD. • دڵنیابوون لە کارکردنی دروستی وێستگەکانی پڕکردنەوە (Filling stations) و تەرازووەکان. ____________________________________ بڕوانامە و داواکارییەکان ئەزموونی پێویست (مەرجە) • بڕوانامە: دبلۆم لە ئەندازیاری کارەبا، یان بڕوانامەی پیشەیی وەک کارەبایی . • شارەزایی تایبەت لە ئامێرەکان: دەبێت ئەزموونی دەستی هەبێت لە چاککردنەوەی: o ئامێرەکانی لەحیمی Seam و Point (شارەزایی لە بازنەی کارەبایی. o پرێسەکان (هایدرۆلیک و میکانیکی. o هێڵی بڕینی پلێت (Sheet metal cutting). o کۆمپرێسەرەکان (Industrial Air Compressors). • خوێندنەوەی نەخشە: توانای خوێندنەوە و تێگەیشتن لە نەخشەی وایەرینگ و بلوپرینتی ئامێرەکان. شارەزاییەکان • شارەزایی لە بەکارهێنانی ئامێرەکانی پشکنینی کارەبا (Multimeters, Clamp meters, Meggers). • زانیاری لەسەر سیستەمی نیوماتیك/هەوا (Electro-pneumatic valves). • توانای کارکردن لەژێر پەستان بۆ کەمکردنەوەی وەستانی کار (Downtime).

Languages Required

Benefits

Related Jobs