Training Details
Expired
Description
بەخێربێن بۆ ڕاهێنانی کارامەیی و پەرەپێدانی پیشەیی
ئەم ڕاهێنانە بۆ ئەو قوتابی وگەنجانەیە کە دەیانەوێت هەلی کارێکی گونجاویان دەستبکەوێت و خۆیان ئامادە بکەن بۆ بازاڕی کار. ئەگەر تۆدەرچووی زانکۆ یان پەیمانگا بیت یاخود خوێندکاریت، ئەم ڕاهێنانە یارمەتیت دەدات بە هەنگاوی دڵنیایی بۆ ژیانی کار..
چی فێردەبیت؟
لە ماوەی ئەم ڕاهێنانە فێرکارییەدا، فێری پلاندانانی کار و دانانی ئامانجی پیشەیی دەبیت، سیڤیەکەت باشتر دیزاین دەکەیت و ئامادەکارییەکی تەواو بۆ چاوپێکەوتن دەکەیت، هەروەها هەڵسوکەوت و ئامادەکاری پێویست بۆ شوێنی کار فێردەبیت و تواناکانت لەگەڵ گەشەپێدانی کار وئامانجە پیشەییەکانت هاوتا دەکەیت..
ئامادەبە بۆ دروستکردنی دڵنیایی، ڕوونی، و سەرکەوتن لە هەنگاوی داهاتووی کاردا.