Event Details
Expired
Description
بۆ یەکەمجار کۆمپانیای ئەکسێس پوینت پێشانگای زانکۆیە نێودەوڵەتیەکان لە عێراق رێك دەخات!
ئەکسێس پوینت شانازی دەکات بە ڕاگەیاندنی ڕووداوێکی پێشکەوتوو: یەکەم پێشانگای نێودەوڵەتی پەروەردەی عێراق کە تەنها تایبەتە بە زانکۆ نێودەوڵەتییەکان!
بەهۆی پەیوەنیدیە جیهانییە بەهێزەکانمانەوە، ئێمە زانکۆ سەرەکییەکانی جیهان ڕاستەوخۆ دەهێنینە لای ئێوە. ئەمە چانسی تۆیە بۆ ناسینی نوێنەرانی فەرمی زانکۆ، گەڕان بەدوای پرۆگرامە ئاست بەرزەکانی جیهان، و دۆزینەوەی دەرفەتی تایبەتی سکۆلەرشیپ — هەموو ئەمانە لە یەک شوێن.
لە بەرواری ٤-٥-٢٠٢٥ لەگەڵمان بن
لە هۆتێل دیڤان، هەولێر.
کات: کاتژمێر ٩:٠٠ بەیانی – ٦:٠٠ ئێوارە
جا تۆ پلانت هەیە لە دەرەوەی وڵات بخوێنیت یان تەنها بەدوای بژاردەکانتدا دەگەڕێیت، ئەمە دەرفەتێکی تەواو و گونجاوە بۆ بەدەستهێنانی ئامۆژگاری و ڕێنمایی کەسی — بە تەواوی بەخۆڕایی.
ناو تۆمارکردن ١٠٠٪ بێ بەرامبەرە.
شوێنەکان سنووردارە، بۆیە ئێستا ناوت تۆمار بکە لە ڕێگەی لینکی ناو بایۆکەمانەوە و چانسی خوێندنت لە ئاستی نێودەوڵەتیدا مسۆگەر بکە!
داهاتووتان لێرەوە دەست پێدەکات — ئەم هەلە لەدەست مەدەن.
فۆرمی ناو تۆمارکردن و بەشداریکردن لە پێشانگای زانکۆ نێودەوڵتیەکان لە بایۆیە.